سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە سلێمانی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەفدێكی باڵای عیراق بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی و بەشداری لە مەراسیمی نەورۆز گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن قوباد تاڵەبانی-یەوە پێشوازیییان كران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەSNN ی ڕاگەیاند: كەمێک پێش ئێستا، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە یاوەری ژمارەیێک لە پەرلەمانتارانی پێكهاتەی عەرەب، گەیشتنە شاری سلێمانی.
بەختیار شاوەیس وتیشی: وەفدە باڵاكە، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە، سەردانی شاری سلێمانیان كردووە، تا رۆژی هەینیش دەمێننەوە.
ناوبراو روونیشی كردەوە، محەمەد حەلبوسی و وەفدە هاورێیەكەی، لەلایەن قوباد تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و فراكسیۆنی یەكێتییەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێشوازیان لێكرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران