خبر 2019-03-19 11:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال گوشاری زیاتر دەخاتە سەر حکوومەت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق, فشار دەخاتە سەر حکوومەت بۆ ئەوەی پەکەکە لە شنگال دەربکات.

کوردپرێس:

شێروان دووبەردانى, سەرۆکى لێژنەى کاروبارى شنگال لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشكرای كرد، لێژنەى کاروبارى شنگال و لێژنەى دەرخستنى راستییەکان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، راپۆرتێکى ٣٠ خاڵییان نووسیوەتەوە.

ناوبراو گوتیشی: یەکێك لە خاڵە هەرە سەرەکییەکانی ئه‌و راپۆرته‌ دەرکردنی پەکەکەیە لە سنوورى قەزاى شنگال.

دووبەردانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، بۆ ئەو مەبەستە ئیمزاى ٦٨ ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانیان کۆ کردووەتەوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجام داوە.

ئاشكراشی كرد، لە دانیشتنى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەراندا، پرسى دەرکردنى پەکەکە دەخرێتە دەنگدانەوە.

*لە تەلەڤزیۆنی کوردستان 24 وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.