هەوڵ دەدرێت چوار وەزیری کابینەی عەبدولمەهدی لە کارەکانیان دوور بخرێنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای کرد لە هۆڵی پەرلەمان واژۆ کۆ دەکرێتەوە بۆ ئەوە لە وەرزی دووەمی یاسادانانی پەرلەمانی عێراقدا چوار وەزیری کابینەکەی عەبدولمەهدی بانگهێشت بکرێن و لە کار دوور بخرێنەوە.
کوردپرێس:
عەلی ئەلبدێری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و چاکسازی لەو بارەیەوە رایگەیاند ئەو وەزیرانەی بانگهێشت دەکرێن بەهۆی کەمتەرخەمییان یان بەهۆی بوونی دۆسیەیە لەسەریان لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە و یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری دەیانگرێتەوە.
ناوبراو وتیشی "لەئێستادا رێکارەکان خاو کراونەتەوە بۆ لادانی ئەو وەزیرانە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە چاوەڕێی تەواوبوونی کابینەکەی حکوومەتین و نامانەوێت بە لادانی ئەم وەزیرانەش بە تەواوی کابینەکە پەکی بکەوێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران