فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ: 60 له‌سه‌دی داهاتی هه‌رێمی کوردستان به‌ر پارتی ده‌که‌وێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 17ی ئاداری 2019 سه‌رکه‌وت له‌تیف شه‌مسه‌ددین په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به حیزبه‌کانی پارتی و یه‌کێتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رکرده‌ی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان کرد و ڕایگه‌یاند: بنه‌ماڵه‌کانی تاڵه‌بانی و بارزانی له هه‌رێمی کوردستان ده‌سه‌ڵاتێکی زۆریان به‌ده‌سته‌وه‌یه و هیچ جۆره بیرۆکه و نهخشهڕێگایێکیان بۆ گۆڕین و به‌هێزکردنی داموده‌زگا فێرکاری و ته‌ندروستییه‌کان و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار نییه و ته‌نها ئامانجیان مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاته.
شه‌مسه‌ددین له‌وباره‌وه ڕاشیگه‌یاند: بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌و بۆنه‌وه که ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کۆنتڕۆڵێکی له‌سه‌ریان نییه، نه‌وت و گاز له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی سه‌ر به خۆیانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه به‌قاچاخ ده‌به‌ن و زیاتر له 60 له‌سه‌دی داهاتی هه‌نارده و هاورده‌ی نه‌وتی و نانه‌وتی له ڕێگای هه‌رێمی کوردستان به‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌که‌وێت و ده‌ڕژێته حسێبی ئه‌وان و له ئه‌نجامدا به‌قاچاخ بردنی سروه‌ت و سامانی عێراق له ڕێگای پارتی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌بینین.
ئه‌و نوێنه‌ره کورده‌ی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی کرده‌وه: به بۆنه‌ی کێشه‌ی یاسایی و کێشه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵ، نه‌وتی عێراق به‌قاچاخ هه‌نارده ده‌کرێت و به نرخێکی خوارتر له نرخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌فرۆشرێت که ئه‌و بابه‌ته‌ش هه‌لقۆستنه‌وه له دۆخی ئێستای وڵاته.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌هد نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران