خبر 2019-03-01 06:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی:

دانووستان لە نێوان دوو حزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایدەگەیێنێت بڕیارە رۆژی شەممە كۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی بەڕێوەبچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاندووە بڕیاروایە رۆژی شەممەی 2ی ئاداری 2019، كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێم و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو، بەڕێوەبچێت.

ناوبراو پێشتر ڕایگەیاند مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نامەیێکی ئاراستەی کۆسرەت رەسووی عەلی جێگری یەکێتی و بڕیاردەری سەرەکیی ئەم حیزبە کردووە بۆ کۆبوونەوەی نێوان هەردوو حزبەکە کە وەڵامی ئەرێنیی وەرگرتبووەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.