تەقینەوەیێک لە مووسل چواردە قوربانیی لێکەوێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مشه‌و ته‌قینه‌وه‌یێكی به‌هێزی له ناوچه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆشنبیریی شاری مووسڵ روویدا و راسته‌وخۆ دوای ته‌قینه‌وه‌كه ته‌قه‌ی ههڕهمهكیش كراوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له مووسل رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌ری چه‌بی ئه‌و شاره، 14 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
وه‌ک له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری مووسڵ، كه له به‌رده‌م كۆلیژی زانستی سه‌ر به زانكۆی مووسڵ ئه‌نجامدرا، هاووڵاتیێک كوژرا و 13ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌کە له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراوی جۆری كیا ریۆوه، له به‌رده‌م كۆلیژی زانستی سه‌ر به زانكۆی مووسڵ ئه‌نجام درا.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌كدارانی داعش هێرش و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان له ژماره‌یێک پارێزگای عێراق چڕتر كردووه‌ته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران