خبر 2019-03-01 05:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماری هاوڵاتییانی مەدەنى کە لە هێرشەکانیدا کوژراون بڵاو دەکاتەوە

بەشی جیهان- هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش ڕایگەیاند: لە ساڵى ٢٠١٤وە تاوەکوو سەرەتاى ساڵى ٢٠١٩ هەزار و ٢٥٧ هاوڵاتیی مەدەنى لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر داعش کوژراون.

کوردپرێس: بەپێی ڕاپۆرتێکى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژى داعش کە ماڵپەڕى سپۆتینکى ڕووسی بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵى ٢٠١٤وە تا مانگى کانوونى دووەمى ئەمساڵ لە عێراق و سووریا، ٣٣ هەزار و ٩٢١ جار هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ڕێکخراوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، لە کۆی چالاکییە هاوبەشەکانیاندا، ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆى هێرشى هاوپەیمانانەوە بەبێ مەبەست کوژراون لە ئۆپراسیۆنى "پۆڵایین" هەزار و ٢٥٧ هاوڵاتی-ن.

هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى دژى داعش ٧٣ وڵات لەخۆدەگرێت بە سەرکردایەتى ئەمەریکا و لە سەرەتاى دروست بوونى ڕێکخراوى داعشەوە پێکهێنرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.