خبر 2019-02-27 12:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی:

یەکێتی بیر لە دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد کە حزبەکەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرناگرێت و نەیشاردەوە کە ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، ئەوا بیر لە دوو ئیدارەیی یان فیدرالیەت دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عوسمان بانیمارانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ باسنیووز باسی لە کۆنگرەی حزبەکەی کرد و نەیشاردەوە کە لەم دۆخەدا کۆنگرەی یەکێتی ئاسان نییە و تا دۆخی کوردستان یەکلا نەبێتەوە یەکێتی ناتوانێت لەم دۆخە کۆنگرە ببەستێت، ھەرچەندە لەناوخۆ رێککەوتووین کۆنگرە بکەین، بەڵام لە بەر پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و گرفتەکانی بەغدا و کەرکووک کاری زۆرتری دەوێت و ئاستەمە کۆنگرە بکرێت".

لەبارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێ سێشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستانیش، عوسمان بانیمارانی گوتی: یەکێتی زۆر نیگەرانە بە کۆبوونەوەی دووەمی پەرلەمان بۆ دانانی لێژنەی یاسایی، بۆیە رەنگە نەخشتە رێگای دیکەی ھەبێت، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش وەرناگرێت، ئەو ھەنگاوانە زیاتر پاڵ بە یەکێتی دەنێت بیر لە میکانیزمی دیکەی بەرێوەبردن بکاتەوە یان دوو ئیدارەی یان فیدرالیی کوردستان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.