بەیاننامەی هاوبەشی ڕووسیا و سووریا:
هێزەکانی ئەمریکا سووریا چۆڵ بکەن
بەشی سووریا- لە بەیاننامەیێکی هاوبەشدا کە لەلایەن سووریا و ڕووسیاوە دەرکراوە داوا لە ئەمریکا دەکرێت کۆتایی بە ئامادەبوونی نایاسایی خۆی لە سووریا بێنێت و هێزەکانی لەو وڵاتە بکشێنێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتەکانی سووریا و ڕووسیا لە بەیاننامەیێکی هاوبەشدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ڕووسیاوە بڵاو کرایەوە داوا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن هێزەکانی خۆی لە سووریا بکشێنێتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: داوا لە ئەمریکا دەکەین هێزە سەربازییەکانی کە بە شێوەی نایاسایی لە سووریا جێگیری کردوون لەم وڵاتە بباتە دەرەوە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا داوا لە ئەمریکا کراوە مۆڵەت نەدات ئاوارە جەنگییەکان لە کەمپەکانی سووریاوە بۆ ناوچەی رۆبکان بگوازرێنەوە.
سەرچاوە: سپۆتنیک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران