عادل عه‌بدولمه‌ھدی: عێراق 250 دیلی داعشی له هه‌سه‌ده وه‌رگرتۆته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 26ی شوباتی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له كۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا ڕه‌تی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی داعشه دیله بیانییه‌كان وه‌ربگرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌وان 250 داعشی عێراقییان وه‌رگرتووه‌ته‌وه كه له سووریا كه‌وتوونه‌ته ده‌ست شه‌ڕڤانانی ھه‌سه‌ده.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ئه‌و چه‌كدارانه ده‌خرێنه به‌ندیخانه‌یێكی گونجاو و له‌وێ به‌ند ده‌كرێن.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی خێزانه‌كانی چه‌كدارانی داعش گوتی: "به دوو شێوه‌ی جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌كرێت، هه‌ندێكیان ناچار كراون له‌گه‌ڵ داعش بڕۆن، ئه‌وانی دیكه‌ش به گوێره‌ی دۆخه‌كه‌یان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت."
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌باره‌ی دیله بیانییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌وان پێشوازی له دیله داعشه بیانییه‌كان ناكه‌ن كه وڵاته‌كانیان ڕه‌تیان كردوونه‌ته‌وه.
ناوبراو وتیشی: "له‌وانه‌یه ژماره‌یێک له وڵاتان داوای یارمه‌تی له عێراق بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان كه سه‌ر به ڕێكخراوی داعشن و له ئێستادا ده‌ستگیر كراون بۆ نموونه فه‌ڕه‌نسا. عێراق پێشتر بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان یامه‌تیده‌ر بوووه و له‌مه‌ودواش هه‌روا ده‌بێت، ئه‌وه جه‌نگێكه و عێراقیش به ئه‌ركه‌كانی هه‌ڵده‌ستێت و پابه‌ند ده‌بێت پێیانه‌وه".
عادل عه‌بدولمه‌هدی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه وڵاته‌كانیان ئاماده نین وه‌ریانبگرنه‌وه ڕاشی‌گه‌یاند: "له هه‌موو دۆخێك‌دا وردبینی بۆ ناوه‌كان ده‌كه‌ین كه ئایا به‌شداربوون له كرده‌وه تیرۆریستیه‌كاندا له عێراق یاخود نا، دواتر ده‌توانرێت له دادگای عێراق دادگایی بكرێن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران