زیاتر له 400 هێزی ئه‌مریکا له سووریا ده‌مێننه‌وه
شیار ئازاد هه‌واڵنێری مه‌یدانیی ئاماده‌بوو له شارۆچکه‌ی باغۆزی ناوچه‌ی دێره‌زووری سووریا له دیمانه له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ئاماژه به پڕۆسه‌ی هێواشی ڕزگارکردنی خه‌ڵکی سڤیل له ناوچه‌یێکی بچووکی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: ده‌ست پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی سووریای دیموکرات به‌ستراوه به ڕزگارکردنی خه‌ڵکی سڤیل له بنده‌ستی داعش.
ناوبراو گوتیشی: خێزانی داعشییه‌کان و خه‌ڵکی سڤیل خۆیان ته‌سلیمی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ده‌که‌ن و وێده‌چێت ژماره‌یێک له چه‌کدارانی داعش له ناویاندا ببێت.
ئه‌و هه‌واڵنێره کورده‌ی دێره‌زوور ئاماژه به ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه و بڕیاری ئه‌مریکا بۆ مانه‌وه له سووریا ده‌دات و ده‌شڵێت: بڕیاره 200 هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بمێننه‌وه و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه که ناوچه‌یێکی گه‌وره له ده‌ستی هێزی کورد- عه‌ره‌بدایه و ئه‌و ژماره هێزه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه به‌س نییه.
شیار ئازاد ڕاشیگه‌یاند: له‌لایێکی دیکه‌وه بڕیاره 200 هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له بنکه‌ی ته‌نف بمێنێته‌وه که ناوچه‌یێکی زۆر بچووکه که به بۆنه‌ی هۆکارێکی گرینگه ئه‌وه‌ش ڕێگری له نفووزی ئێران بۆ ناو سووریا و دروستکردنی ڕێڕه‌وێک بۆ گه‌یشتن به ئیسرائیل و لوبنانه.
ئه‌و هه‌واڵنێره مه‌یدانییه زیادی کرد: باکووری سووریا بۆ ئه‌مریکا گرینگه چوونکه گه‌وره‌ترین کانگای نه‌وت و گازی سووریا له ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتدان و ئه‌و بابه‌ته‌ش ئه‌مریکا ناچار به مانه‌وه له سووریا ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران