خبر 2019-02-27 06:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پڕۆفیسۆرێکی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئەنقەرە:

ئەوەی پێوەندیی بە کوردەوە بێت ئەردۆغان دژایەتیی دەکات

بەشی جیهان- پڕۆفیسۆر دۆغۆ ئەرگیل دەڵێت ئەردۆغان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا سەلماندوویەتی ئەوەی پێوەندیی بە کوردەوە بێت دژایەتیی دەکات.

کوردپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە لێدوانێکی ئەم دواییەیدا وتوویەتی تەنانەت ئەگەر کاندیدەکانی هەدەپە دیسانەوە پۆستی شارەوانییەکانی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیاش بەدەست بهێننەوە و یارمەتیی پەکەکەی پێبدەن دیسان لە کار لادەبرێن و قەیوم بۆ شارەوانییەکان دادەنێینەوە.

دۆغۆ ئەرگیل پڕۆفیسۆری زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئەنقەرە بە "ئەلمۆنیتۆر"ی وتووە ئەردۆغان حەز بە دسەڵاتگرتنی کورد ناکات و هەدەپە و پەکەکە بە یەک شت دەزانێت بەڵام دیارە خەڵکی تورکیا ئەو عەقڵییەتەیان قبووڵ نییە.

ئەو مامۆستایەی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئەنقەرە دەشڵێت: ئەردۆغان پێشتر خۆی لە پەرلەمانی تورکیا وشەی کوردستانی بە کار هێناوە بەڵام ئێستا بەکارهێنانی ئەو وشەیەی قەدەغە کردووە بەڵام ئەو قسانە شوێندانەر نابێت لە ئەنجامی هەڵبژاردن لە تورکیا چوونکە ئەردۆغان پێشتر دەنگی کوردی لە دەست داوە.

ناوبراو ئەوەشی زیاد کردووە ئەردۆغان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا دژایەتیی هەموو ئەو شتانەی کردووە کە پێوەندیی بە کوردەوە بووبێت.

ئەرگیل ئاشکراشی کرد: پێشتر یەک لە سەر سێی کورد دەنگی بە پارتی دادوگەشەپێدان دەدا بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی کورد بۆ پارتەکەی ئەردۆغان دابەزین بە خۆوە دەبینێت.

ئەو مامۆستایەی زانکۆی ئەنقەرە ئەوەشی دووپات کردۆتەوە کە ئەردۆغان هەر وەک ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا دژی هەموو پێشکەوتنێکی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیاشە و پێشتر ئەو دژایەتی و نەفرەتەی خۆیشی نیشان داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.