خبر 2021-04-18 10:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی مەم و زین لە تورکیا تێکدرا

بەشی فەرهەنگ و هونەر- ناوەندی فەرهەنگیی و هونەریی مەم و زین (Mem û Zîn) لە شاری جزیری سەر بە پارێزگای شرناخ پاش 17 ساڵ لە کرانەوەی تێک درا و بیناکەی ڕووخێندرا.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی گازتە دیوار لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە ڕووخاندنی باڵەخانەی ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی Mem û Zîn کردووە و دەنووسێت دیواری ئەو بینایە کە ناوەندێکی هونەری و فەرهەنگی بوو و ناوەکەی لە بەرهەمێکی ئەحمەدی خانی نووسەر و شاعیری ناوداری کورد وەرگیرابوو پاش ڕاگەیاندنی کاتی قەددەغەی هاتوچۆ تێک دراوە.

ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی مەم و زین ساڵی 2004 دەستی بە کار کردووە و بۆ ماوەیێکی درێژ لە بواری مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و شانۆدا خزمەتگوزاریی فێرکاریی پێشکەشی فێرخوازان و لایەنگرانی فەرهەنگ و هونەری دەکرد و دوو گرووپی مۆسیقای Koma Meyaser و Koma Sorxwîn لە دڵی ئەو ناوەندە فەرهەنگی و هونەرییەوە سەریان هەڵدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.