خبر 2023-02-13 06:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

درۆنەکانی تورکیا کۆبانێ بۆردوومان دەکەن

بەشی تورکیا- شەوی رابردوو درۆنی تورکیا لە سنووری کۆبانێ ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرەرای بوومەلەرزەکەی سووریا و تورکیا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هەزار کەس و سەرقاڵیی هەموو لایەک بە هاوکاری مرۆییەوە، شەوی ڕابردوو درۆنەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە کۆبانێ کردە ئامانج.

هێزەکانی سووریای دیموکرات گیان لەدەستدانی دوو ئەندامی هێزەکانی لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی کۆبانێی راگەیاند و داواشیکرد ئەو هێرشانە رابگیرێن، پێشتریش نەتەوە یەکگرتووەکان داوای راگرتنی هەمو جۆرە گرژییەکی کردبوو بۆ ئەوەی هەمووان سەرنج بخەنەسەر هاوکارییە مرۆییەکان لە سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.