کورتەی هەواڵەکانی۲۴ی گوڵانی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۲۴ی گوڵانی۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

کوردۆلینگۆ؛ پردێکی دیجیتاڵ بۆ پاراستنی زمانی کوردی لە تورکیا

سەرەڕای ئەوەی ملیۆنان کەس لە تورکیا بە زمانی کوردی قسە دەکەن، بەڵام ئەم زمانە هێشتا لە سیستەمی پەروەردە، خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ژێرخانە دیجیتاڵییەکانی ئەو وڵاتە پەراوێز خراوە. ئێستا پلاتفۆرمێکی نوێی پەروەردەیی بە ناوی «کوردۆلینگۆ» (Kurdolingo) هەوڵ دەدات بەشێک لەم بۆشاییە مێژووییە پڕ بکاتەوە؛ دەسپێشخەرییەک کە هاوکات لەگەڵ فێرکردنی زمان، دەپەرژێتە سەر پرسی مافە زمانەوانییەکانی کورد و نایەکسانیی دیجیتاڵیش.


٧٦ هەزار دینار شایەنی ئەوە نییە شکۆی پێشمەرگەی پێ بشکێندرێت

لە دوای دووبارەبوونەوەی بانگەشەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە "پارەدار کردنی کوردەکان لە بەرامبەر شەڕدا"، جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کوردپرێس، داوای هەڵوێستی فەرمی و ڕوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و وتی
٧٦ هەزار دینار شایەنی ئەوە نییە شکۆی پێشمەرگەی پێ بشکێندرێت.


ئایا پەکەکە بەڕاستی چەک دەکرێت؟

ئەلیزا مارکوس، شرۆڤەکاری باڵای پرسی کورد، بەتایبەت تورکیا، ئاماژەی دا بە لاوازیی سەربازیی پەکەکە و بەردەوامیی ڕۆڵی میحوەرەیی ئۆجەلان دەڵێت، ئەم گرووپە لە ئێستادا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە جدییە، هەرچەندە داهاتووی دانوستانەکان هێشتا ناڕوونە.




وەزیری دەرەوەی تورکیا، هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە ناو خاکی سووریا، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی ئەو وڵاتەیە و تێکدانی ئاسایشی تەواوی ناوچەکەیە.


کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: کورد بەکرێگیراوی کەس نییە


کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند، کە کورد بەکرێگیراو و ملکەچی هیچ لایەنێک نییە و ئەو تۆمەتانەش مەترسیدارن و داوا دەکات لایەنە کوردستانییەکان ڕوونکردنەوەی بەپەلە بۆ ڕای گشتی بدەن.

کد مطلب 2795496

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha