کورتەی هەواڵەکانی۱۹ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۹ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق:

دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا گرژییەکانی ناوچەکە کەم دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا دەکەین، چوونکە ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنییە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەهێزکردنی دەرفەتەکانی گفتوگۆ".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی کردەوە: "عێراق پشتگیری تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گرژی و بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا دووپات دەکاتەوە.


وەزیری بەرگریی تورکیا:

پێویستە هەسەدە مەرجەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق جێبەجێ بکات

یاشار گولەر داوای لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) کرد کە پابەندی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ حکوومەتی سووریا بێت و ڕایگەیاند: "بۆ ئاسایشی سنوورەکانمان، و هەروەها بۆ سەقامگیریی هەمیشەیی و یەکپارچەیی سیاسیی سووریا، دەبێ هێزەکانی یەپەگە-هەسەدە داواکارییەکانی رێککەوتنەکانی ۱۰ی ئادار و ۱۸ی کانوونی دووەم بەپەلە جێبەجێ بکەن".


تا ئێستا ٢٢٥٠ زیندانیی داعش لە سووریاوە گوازراونەتەوە بۆ عێراق

دوای تێکچوونی دۆخی ئەمنی سووریا بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی شەرعەوە بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، تا رۆژی هەینی ٦ ی شوبات ژمارەی ئەو زیندانیانەی داعش گوازراونەتەوە بۆ عێراق ٢٢٥٠ تۆمەتبارە.

ماڵپەڕی سومەرییە نیووز ڕۆژی ٦ ی شوبات بڵاویکردەوە تا ئێستا ٢٢٥٠ چەکداری ڕێکخراوی داعش، کە عێراقی و سووری و ڕەگەزنامەی جیاوازیان تێدایە، گەیشتوونەتە عێراق.
هەروەها ڕوونیکردۆتەوە کە "پڕۆسەی گواستنەوەکە بە وشکانی و ئاسمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دراوە".

کارگردان خبری: میلاد مرادی

کد مطلب 2793218

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha