مەزڵووم عەبدی: ڕێککەوتنی 10ی ئازار بناغەی سووریای نوێیە
مەزڵووم عەبدی له مهراسیمێکدا لە شاری حەسەکە که بهبۆنهی یهکهمین ساڵیادی ڕووخانی بهشار ئهسهد بهڕێوهچوو ڕایگەند: "ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار بناغەی سووریای نوێیە، مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە مێژویین و دەبنە بنەمای بەهێزی سووریا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی پشتیوانی ئەو ڕێککەوتنە دەکەن، ئێمەش وەک هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر، لە هەموو کەس پابەندترین، وەک ئەوەی دەزانین بناغەی سووریای نوێیە".
عەبدی هیوای خۆی دەربڕی کە پێش ساڵی نوێ بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەربازی لە سووریا مژدە بە سوورییەکان بگەیەنن، وتی: "هەنگاوی سیاسی و ئیداریی دیکەش هەن کە پەیوەندییان بە کوردەوە هەیە، بەڵام ئەمە کاتی دەوێت".
سەنتەری میترۆ بۆ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم؛
پێویستە لافاو نەکرێتە بۆنەیەک بۆ دەرخستنی ڕقی سیاسی نێوان لایەنەکان
سەنتەری میترۆ لەبارەی ناکۆکییەکانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا ڕایگەیاند: "کارەساتی لافاوەکەی چەمچەماڵ و کەلار و ناوچەکانی تری گەرمیان، بۆنەیەک نیین بۆ دەخستنی ڕقی سیاسی و ململانێی نێوان هێزە سیاسییەکان".
سەنتەری میترۆ جەختدەکاتەوە بەکارهێنانی ئەم کارەساتە مرۆییە بۆ قازانجی حزبی یان ئەجیندای سیاسی، تەنیا پێشێلکردنی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی نییە، بەڵکوو بێ بایەخکردنی ئازارەکانی خەڵکی لێقەوماوە کە قوڕ و لیتەی لافاوەکە ژیانی گەمارۆ داون، شەرم بکەن.
هەروەها داوا دەکات حکوومەت بە بەرپرسیارێتی تەواوی خۆی هەستێت، بە تایبەتیش کە پێشبینی شەپۆلی تری بارانی بەخوڕ دەکرێت، ئێستا کاتی خۆدیزنەوەو پاساو نییە، کاری موزایەداتی سیاسی نییە، کاتی کاری مەیدانی و هەماهەنگی کاریگەرە، بە تایبەتیش کارەساتەکە دەریخست توێژێکی پەراوێزخراوی بێ ماف چۆن ژیانیان بەسەر بردووە.

نظر شما