کورتەی هەواڵەکانی۶ی ڕەزبەری ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۶ی ڕەزبەری ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
لە ڕێککەوتنی کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا هاوکار بووین
تامی بروس، وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند لە رێککەوتنی کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا، کە بووەتە هۆی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی خاو لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، وڵاتەکەی بەشدار بووە.جەختیشی کردووە: لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ حکوومەتی عێراق و پابەندبوونی خۆیان بە سەرجەم هاوبەشەکانی لە وڵاتەکە دووپات کردووەتەوە.

مەسروور بارزانی:
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق
دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکووومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا لە کۆنفرانسی ئەکادیمیی ساڵیادی "نیقییە"، ڕایگەیاند: دوای وەستانێکی دوو تا سێ ساڵە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی دەرەوە دەستیپێکردووەتەوە و جەختی کردەوە "ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق، بەتایبەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان".

دەوڵەت باخچەلی:
هەسەدە هان دەدرێت بەشداری لە "پڕۆسەی تورکیا بێ تیرۆر" نەکات
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) ڕایگەیاند، ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هانی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەدەن، بۆ ئەوەی بەشداری پرۆسەی "تورکیا بێ‌ تیرۆر" نەکات.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: ئیسرائیل جۆرەها تاکتیک بەکاردەهێنێت بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەی کەنارەکانی سووریا لەسەر دەریای ناوەڕاست و هێڵی دەرعا - سوەیدا لە باشوور و ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

کد مطلب 2789136

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha