لە تورکیا کۆمپانیا پێوەندیدەرەکان ڕێگری لە چالاکی دەربڕینی ڕکابەرەکەی ئەردۆغان دەکەن

کەمال کلیچدارئۆغڵو، کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ناردنی کورتەنامەیان بۆ میدیاکان لە ناوبراو قەدەغە کردووە. کڵیچدارئۆغڵۆ لە درێژەی قسەکانیدا کە ئاڕاستەی ئەردۆغانی رکابەری کردووە، باسی لەوەکردووە، "ئەردۆغان هەوڵ دەدەیت رێگری لە بەشداری کردنم لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان بکەیت؟". دەسەڵاتدارانی تورکیا و کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر لێدوانەکەی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا نەداوە. ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی خولی دووەمی هەڵبژاردن لە تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەو وڵاتە بەڕێوە بچێت. شایانی باسە لە 19ی ئەم مانگەدا کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیای ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامەکانی ئەردۆغان 49.52%ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە، لە بەرامبەردا 44.88% لە بەرژەوەندی کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن بووە.

کد خبر 2756254

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha