خبر
2023-01-31 08:57
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
شاندێکی پارتی سەردانی یەکگرتوو و کۆمەڵ دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ شاندێکی پارتی بە جیا لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆ دەبێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه31ی1ی2023 لە چوارچێوه‌ی سەردانهكانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، شاندێکی باڵای پارتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ده‌کات.
شانده‌كه‌ی پارتی له سه‌ردانه‌كه‌یاندا سه‌ره‌تا ده‌چێته لای یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و دوای نیوه‌ڕۆش سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ریی كوردستان ده‌كات
ئامانجی سەردانەکەی شانده‌كه‌ی پارتی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و کۆدەنگی پارت و لایه‌نه‌كان لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.
بۆچوونی بەکارهێنەران