خبر 2022-10-28 09:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان:

درۆنەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە شنگال کردە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژە تیرۆرى کوردستان رایگەیاند، لە شنگال فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەى کردە ئامانج.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەنراوێکى دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 28ی تشرینی یەکەمی 2022، کاتژمێر 15:40، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە سکێنیەی سەر بە ناحیەی گرعوزێر لە قەزای شنگال ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆیەوە 2 چەکداری پەکەکە کوژران و 3 چەکداری دیکەش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.