خبر 2022-04-14 08:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستگیركردنی ئەمیرێكی داعش ڕادەگەیێندار کە دوو پێشمەرگەی سەربڕیوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای دژەتیرۆر لە سلێمانی دەستگیركردنی ئەمیرێكی داعش ڕادەگەیێندار کە دوو پێشمەرگەی سەربڕیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو ئەمیرە داعشە کە عەبدولوەهابی ناوە دانی بەوەدا ناوە کە: لە مانگی كانونی دووەمی 2015دا بەشداری لە شەڕێكدا بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە ناحیەی سلێمان بەگ كردووە و دەڵێت، تیایدا دوو پێشمەرگەی کوشتووە، جگە لە دەستبەسەركردنی 21 پێشمەرگەی دیكە.

دانی بەوەشدا ناوە كە دوو لەو پێشمەرگە دیلانەی بەدەستی خۆی سەربڕیوە و ناوەكانیشیان ئاشكرا دەكات.

دواتریش بەشداری لە چەند هێرشێكی دیكە بۆسەر بنكەكانی پێشمەرگە كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.