خبر 2023-03-13 06:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆک وەزیرانی عێراق:

سەرجەم داهاتە نه‌وتىیەکانی هه‌رێمی کوردستان دەخرێتە هەژمارێکی بانکییەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت ‌و گاز گەیشتونەتە رێککەوتنی کۆتایی و سەرجەم داهاتەکاى نه‌وتى هه‌رێم دەخرێتە هەژمارێکی بانکییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای پەسندکرنی پڕۆژەیاسای بوودجەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیی ساز کرد و ئاشكرای كرد، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گەیشتونەتە ڕێککەوتن.

سوودانى ڕاشیگه‌یاند: "قەبارەی بوودجەی 2023، بریتیه‌ له‌ 197 ترلیۆن‌ و 828 ملیار دینار، لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2023دا، 500 ملیار دینار بۆ هاوکاریی ئاوارەکان ‌و گەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی خۆیان تەرخان کراوە".

سوودانى ئه‌وه‌شى وت: "هەموو داهاتەکانی نەوتی هەرێم دەخرێتە هەژمارێکی بانکییەوە و کەسێکی ڕاسپێردراو لە حکوومەتی هەرێم دەتوانێت پارەکە ڕابکێشێت ‌و سەرجەم هەژمارەکانی دیکە دادەخرێن".

ئه‌وه‌شى وت: "یەکەمجارە حکوومەتی عێراق ‌و هەرێم دەگەنە ڕێککەوتن، هەردوولاش بەردەوام دەبن لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە و کاردەکەن بۆ پەسەند کردنی یاسای نەوت‌ و گاز لە پەرلەمانی عێراق".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.