خبر 2023-03-13 09:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی:

هیچ بڕیارێک نییە لەبارەی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک نییە لەبارەی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، "ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نییە و تاوەکوو ئەمڕۆ بڕیاری گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی وەزیران نەدراوە".

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە قوباد تاڵەبانی بەهۆی نیگەرانییەوە لە ئەدای حکوومەت، بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.