به‌ندیخانه‌کانی داعش له سووریا و عێراق سوپایه‌کی ئاماده‌کراوی مه‌ترسیدارن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایکڵ کۆریڵا فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، له 8ـی ئه‌م مانگه سه‌ردانی باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریای کرد، له‌وێ هێزه‌کانی ئه‌مریکای به‌سه‌رکرده‌وه، جیا له‌وه‌ش سه‌ردانی به‌ندیخانه‌یه‌کی داعش و که‌مپێکی ماڵباتی ئه‌وانی کرد، جیا له‌وه‌ش ئه‌و فه‌رمانده ئه‌مریکییه، سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی غوێرانی له شاری حه‌سه‌که کرد، که ساڵ ی پار داعش به ئامانجی گرت و سه‌دان که‌س به‌هۆیه‌وه کوژران.
کۆریڵا هۆشداری دا، که ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ندییانه‌ی داعش ئازاد بکرێن، ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌ترسیدار. راشیگه‌یاند، شه‌ڕکردن له دژی داعش، شه‌ڕکردنه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری نه‌ک ته‌نیا له سووریا و عێراق، به‌ڵکوو بۆ ته‌واوی ناوچه‌که.
ناوبراو ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داعش هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه هێرشی خوێناوی ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ها دادگاکانی عێراق ده‌یان و سه‌دان فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆیان ده‌رکردووه، به‌ڵام ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هێشتا به مه‌ترسییان ده‌بینی".
کۆریڵا دووپاتی کرده‌وه، منداڵه‌کانی چه‌کدارانی داعش له که‌مپی هۆل، مه‌ترسیدارن، ئه‌گه‌ر بیری توندوتیژیان پێبگات و داواشی کرد، به زووترین کات ئه‌و که‌مپه چۆڵ بکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران