خبر 2023-03-07 08:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لێبووردنی نێونەتەوەیی نیگەرانە لە نەگەیشتنی یارمەتی بەدەستی زیانلێکەوتووانی کوردی بوومەلەرزەی سووریا

بەشی جیهان- لێبووردنی نێونەتەوەیی، هێزەکانی سەربە تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ڕێگری دەکەن لە گەیشتنی هاوکاریی مرۆیی بەدەستی لێقەوماوانی کوردی بوومەلەرزەکەی ئەمدواییەی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا هێزە سەربزیوەکانی سەربە تورکیا لە سووریا تۆمەتبار دەکات بە قۆستنەوەی سیاسی لە یارمەتییەکانی ئیدارەی خۆسەری کوردی کە بۆ بوومەلەرزەلێدراوانی عەفرین نێردراوە.

ئەم ناوەندە نێونەتەوەییە هەروەها باس لە دووچاوەکی لەنێوان کوردەکان و کەسانی سەربە سەربزیوان دەکات لە گەیشتنی یارمەتی بەدەستیان.

رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی دەڵێت کوردانی دانیشتووی عەفرین بێ‌بەش کراون لە وەرگرتنی خێوتی بێ‌بەرامبەر و هێزە سەربزیوەکان ئەو خێوتانە بە نرخی 200 دۆلار بە لێقەوماوانی کورد دەدەن.

لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕاشیگەیاندووە سەربزیوانی سەربە تورکیا یارمەتییەکان بۆ بنەماڵە و کەسنی سەربەخۆیان دابەش دەکەن و دانیشتوانی کوردی عەفرین لەو یارمەتییان بێ‌بەش کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.