خبر 2023-03-06 09:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
دیمەشق:

سوپای ئەمریکا نەوتی سووریا دەدزێت و بۆ عێراق دەیگوازێتەوە

بەشی سووریا- دیمەشق سوپای ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکات کە نەوتی سووریا لە کێڵگە نەوتییەکانی جزیرە دەدزێت و بەرەو بنکە سەربازییەکانی خۆی لە عێراق دەیبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سووریا (سانا) ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا نەوتی سووریایان لە کێڵگە نەوتییەکانی جزیرەوە گواستووەتەوە بۆ بنکەکانی خۆیان لە عێراق.

سانا بڵاوی کردۆتەوە، سوپای ئەمریکا کاروانێکی ٢٣ ئۆتۆمبێلی داپۆشراو و بارهەڵگر و تانکی پڕ لە نەوتی سووریای لە ڕێگەی دەروازەی مەحموودیە لە گوندی یەعرەبیە بۆ بنکەکانی خۆی لە عێراق گواستووەتەوە.

سانا هەروەها ئیدیعای ئەوەی کردووە کە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا تا ئێستا ٣٤ کاروانی نەوتیان بە بارهەڵگر و تانکەر گواستووەتەوە بۆ عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.