خبر 2023-03-03 09:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نێچیرڤان بارزانی:

کەشێکی ئەرێنی بەسەر پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێردا زاڵە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ڕێگە خۆش دەکات بۆ سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە سەرتاسەری عێراقدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی لەمیانی دووەمین کۆنفرانسی دیالۆگی هەولێر ئاماژەی بەوەدا کە "کەشێکی ئەرێنی هەیە کە بەسەر پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێردا زاڵە لە هەموو ئاستەکاندا، هیچ دەرفەتێک لەدەست نادەین بۆ کۆتایی هێنان بەگرفتەکان، برەودان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکەمان".

لە درێژەی قسەکانیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "هەماهەنگییەکی زۆر لەنێوان هەردوو لادا هەیە، بۆ پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەم زووانە".

بارزانی هەروەها باسی لە قەیرانی وزەی جیهانی کرد و وتی: "عێراق سەرچاوەی وزەی هەیە کە دەتوانێت کێشەکانی کەمیی پێداویستی لە هەندێک وڵاتی جیهان چارەسەر بکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.