هاوئاهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- برێت مەکگۆرک هاوئاهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم بۆ میدیاى نزیک له پارتیى وتووە: "برێت مەکگۆرک سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات".
ناوبراو وتووشیه‌تى: "برێت مەگکۆرک لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە".
هه‌واڵى سه‌ردانى مه‌کگۆرک بۆ هه‌رێمى کوردستان دواى ئه‌وه دێت، دوێنێ پارتى و یه‌کێتى له‌ئاستى باڵاى حزبى و حکوومی وه‌ڵامى توندى یه‌کتریان دایه‌وه و یه‌کتر به کێشه‌کانى هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.
بۆچوونی بەکارهێنەران