خبر 2023-01-12 08:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
موراد قەرەیلان:

هەوڵەکانی تورکیا بۆ داگیر کردنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەساڵی 2022 شكستی هێنا

بەشی تورکیا- فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند، پلانی ئەوە تورکیا بوو لە ساڵی 2022دا تەواوی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیرب کات بەڵام شکستی هێنا و گورزی قورسی بەرکەوت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی نەگەپە ڕایگەیاندووە: "تورکیا پلانی ئەوەی دانابوو، کە لەماوەی چەند مانگێکدا تەواوی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیربکات و بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو کەشەدا ڕژێمی فاشیستی پاکتاوکار هەمیشەیی بکات."

ناوبراو وتیشی: "سەرەڕای ئەو هەموو دەرفەت و توانا تەکنەلۆژیایەی، کە هەیانە، بەکارهێنانی ئەو چەکانە، کە لەلایەن جیهانەوە قەدەغە کراوە، بە هەموو پشتیوانییەکانی پارتی؛ دوژمن لە ساڵی ٢٠٢٢دا شکستی هێنا و گورزی قورسی بەرکەوت."

قەرەیلان وتیشی: "ئەوەی ڕوویدا، نموونەیەکی گەورەیە، کە گرووپێک شەڕڤان چۆن سوپایەکی رێکخراو و خاوەن چەک، شکست دەدەن، ئەگەر ئەو هێرشە داگیرکەرییە سەربکەوێت دەوڵەتی تورک هەموو دەستکەوتەکانی کورد لە کوردستان لەناو دەبات و سنوورەکانی میساقی میلـلیش داگیر دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.