بە بەشداریی هاووڵاتیانی کورد لە پاریس یادی 10 ساڵەی تیرۆری سێ چالاکوانی کورد کرایەوە
بەشی جیهان- بە بەشداری سه‌دان کەس، لە پاریسی پایته‌ختی فەڕه‌نسا ڕێپێوان ده‌ستیپێكرد و داوای ئاشكركردن و سزادانی تاوانبارانی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ده‌ستیان هه‌یه له تیرۆكردنی كوردەکان له‌و وڵاته‌دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یادی 10 ساڵەی ئەو کۆمەڵکوژییە بەڕێوەچوو، کە لە 9ی مانگی 1ی ساڵی 2013 له پاریس ئه‌نجام درا و تیایدا هه‌ریه‌كه له ساکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و لەیلا سۆیلەمەز (ڕۆناهی) تیرۆركران، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری له پاریس به‌ڕێوه‌چو.
بەگوێرەی هەواڵەکانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، خۆپیشانده‌ران داوای سزادانی تاوانبارانی راسته‌قینه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ساڵی 2013 و هێرشه‌كه‌ی 23ی مانگی 12ی 2022 ده‌كه‌ن كه تیایدا سێ كوردی دیكه گیانیان له‌ده‌ست دا.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا نووسه‌ر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمی، نوێنەری سەندیکا، پارێزەر، نوێنەری دامودەزگا کوردییەکان و نوێنەری ڕێکخراوە سۆسیالیستییەکانی تورکیا قسەیان بۆ ئامادەبووان کرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران