لە چەند رۆژی داهاتوودا هێز لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوەی پێدەکرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆناکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەونیدا لە شاری هەولێر وتی لە چەند رۆژی داهاتوودا هێز لە سنوورەکان بڵاوەپێدەکەین".
ناوبراو وتیشی: "وەک هەنگاوی یەکەم دوو فەوج لە پاسەوانی سنوور بۆ پاراستنی سنوور دروست دەکەن و بودجەی پێویستیش بۆ ئەم بابەتە لەبەردەستدایە".
بەوتەی خەفاجی، "لە چەند رۆژی داھاتوودا ھێزەکانی پاسەوانی سنوور دەچنە سنوورەکانی نێوا ھەرێم لەگەل ئێران و تورکیا و ئەرکی پاراستنی سنوورەکان وەردەگرن".
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە وەزیری ناوخۆی عێراق و وەزیری ناوخۆی ھەرێم و فەرماندەی پاسەوانی سنوور کۆبوونەوەیان ھەبووە و باسی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ هاوتا ئێرانی و تورکییەکەی کراوە.
پێشتر عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق یاوه‌ر له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ئه‌منی گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لێكرا.
بۆچوونی بەکارهێنەران