خبر 2022-07-03 06:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جەنراڵ باقری: ئەمنیەت و ئاسایشی کوردستان و سنوورەکانی لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە

سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت: ئەمنیەت و ئاسایش لە ناوچەکەدا زاڵە و ئەمەش ئەنجامی هەوڵی هێزە چەکدارەکان، سنوورەوانی و هێزی ئینتیزامی و سوپای پاسدارانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەنراڵ محەمەد ڕەزا باقری ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە شاری سنە و لە ئاپۆڕەی هەواڵنێراندا وتی: دۆخی ئاسایش هەم لە کوردستان و هەم لە سنوورەکانیدا لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و کێشەمان نییە.

ناوبراو زیادی کرد: ناوناوە جموجوڵی هەندێک گرووپ دەبینرێت کە هێزە چەکدارەکانی سنوورەوانی و هێزی ئینتیزامی و سوپای پاسداران بەرپەرچی داوەتەوە و ئاسایش و ئەمنیەتیان لە ناوچەکەدا جێگیر کردووە.

جەنراڵ باقری وتیشی ئامانج لەم سەردانە بەسەرکردنەوەی هێزە چەکدارەکان و چاودێریی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە بەتایبەت سنوورەکانی کوردستانە.

سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی سوپاس بۆ خودا کە دەرفەتێک ڕەخسا سەدرانی کوردستان بکەم و سڵاو ڕێزی خۆم ئاراستەی خەڵکی بەڕێزی ئەم پارێزگایە بکەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.