ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆبوونەوە لەگەڵ گرووپە فەلەستینیەکاندا:
ئیسرائیل لەباری ئەمنی و سیاسیەوە دۆخێکی نالەباری هەیە
بەشی ئێران- وەزیری دەروەی ئێران ڕایگەیاند ئیسرائیل لەباری ئەمنی و سیاسیەوە دۆخێکی نالەباری هەیە و کێشەی وڵاتان بە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل چارەسەر نابێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لەگەڵ شاندێکی گرووپە فەلەستینیەکاندا کۆ بوویەوە و ڕایگەیاند: لە ئێستادا پرسی فەلەستین لە یەکەمایەتی کارەکاندایە و ئیسرائیل لەباری ئەمنی و سیاسیەوە دۆخێکی نالەباری هەیە و ئەوانەی کە وادەزانن بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل دەتوانن کێشە ناوخۆییەکانیان چارە بکەن تووشی هەڵەیەکی گەورەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیدیعایانەشی ڕەت کردەوە کە باس لە هەوڵی ئێران دەکەن بۆ تیرۆر کردنی گەشتیارانی ئیسرائیلی لە تورکیا و ڕایگەیاند ئەمانە هەموو پرۆپاگەندەی ڕەژیمی زایۆنییە و هەر کات ویستوومانە قەرەبووی هەڵمەتە دوژمنکارانەکانی ئیسرائیلمان لە خاکی خۆی کردۆتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران