خبر 2022-07-02 15:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی: لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەبێت پێبەندی سێ پڕەنسیپی شەراکەت و تەوافوق و تەوازن بن

بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین ھەنگاو و گۆڕانکارییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری 2021ـی عێراق و ئەنجامەکانی، ئاماژەی بەوەدا کە ھەموو پێداگری و ھەوڵی پارتی لە پڕۆسەی دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوە بووە کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خزمەتی سەقامگیری و گوزەرانی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان بکات.

بارزانی ئەوەشی دووپات کردەوە "گۆڕانکارییە سیاسیەکان و هاوکێشەکان ھەر چۆنێک بن ئێمە خاوەنی دۆزێکی ڕەواین و پێمانوایە کە دەبێ گرفتەکان لە ڕێگەی پابەندبوون بە دەستور و ڕەچاوکردنی ھەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت و تەوافوق و تەوازن چارەسەر بکرێت و ئەم پڕەنسیپانە دەبێ لەسەر کاری حکوومەتی داھاتوو و ھەموو کوتلە سیاسیەکان ڕەنگبداتەوە.

مەسعوود بارزانی ئەوەشی دووپات کردەوە کە پارتی لەگەڵ ناکۆکی و قووڵبوونی قەیرانەکان نییە بەڵکوو ئەوەی بەلایەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستورییەکان و کەرامەتی ھاووڵاتیانە.

ھەر لەو دانیشتنەدا سەرۆکی پارتی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆیان بە خزمەتکاری ھاووڵاتیان و دەنگدەران و خۆیان بە بەرگریکاری مافەکانی خەڵک بزانن و کرداریان زیاتربێ لە قسەکردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.