په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى:
ئه‌گه‌ر کوردەکان نه‌گه‌شتنه رێکه‌وتن، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌نگ به کاندیدى یه‌کێتى بۆ پۆستى سه‌رۆکى کۆمار ده‌دات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایەنە کوردیەکان نه‌گه‌شتنه رێکه‌وتن، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌نگ به کاندیدى یه‌کێتى بۆ پۆستى سه‌رۆکى کۆمار ده‌دات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد سه‌یهود په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان له په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، داواکاریان ئاراسته‌ى لایه‌نه کوردیه‌کان کردووه پێکه‌وه له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆککۆمار بگه‌نه ڕێکه‌وتن و پێیان وایه به‌ر له ئه‌نجامدانى دانیشتنى په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆککۆمار لایه‌نه کوردیه‌کان ده‌گه‌نه ڕێکه‌وتن.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر لایه‌نه کوردیه‌کان نه‌گه‌شتنه رێکه‌وتن ئه‌وا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌نگ بهکاندیدى یه‌کێتى بۆ پۆستى سه‌رۆکى کۆماردهدات و ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ یه‌کێتى هاوپه‌یمانى ستراتیژیمان هه‌یه".
زياتر له 8 مانگه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدراوه و تائێستا به‌هۆى ناکۆکى لایه‌نه‌کان حکوومه‌تى نوێ پێک نه‌هێندراوه.
بۆچوونی بەکارهێنەران