لە هەرێمی کوردستان شوێنەکانی فرۆشتنی چەک دادەخرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهسروور بارزانى ڕایدهگهیهنێت: "ئەمڕۆ داوام لە وەزارەتی ناوخۆ کرد هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتیشە دەستی بەسەردا بگرن".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له فهیسبووکى خۆى ئاماژهى به هۆکارى ئهو بڕیارهى کردووه و نووسیویهتى: "بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک، ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانی خراپهکاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان".
له بهشێکى دیکهى پهیامهکهیدا بارزانى دهڵێت: "داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت ڕادەستی حکوومەت بکەن و خۆیان بەشدار بن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت، دواتر بەپێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بەچەک ڕێکدەخرێتەوە".
داواشى لە دادگاکان کردووه چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا نەکەن، "دڵنیاشیان دەکەمەوە کە بەهەموو شێوەیەک، پاڵپشت و هاوکاریان دەبین".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران