مەسروور بارزانی: ئه‌و پرۆژانه‌ى له ساڵانى ڕابردوو به خراپى دروستکراون وایکردوه ئه‌م لافاوه‌ى لێ دروست بێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرۆژانه ده‌که‌ن که ساڵانى پێشوو دروستکراون و بزانن تا چه‌ند هۆکارى ئه‌وه‌یه ڕێڕه‌وى ئاوى باران بگرێت و ئاوه‌که بگه‌ڕێته‌وه ناو گه‌ڕه‌که‌کانى هه‌ولێر.
مه‌سرور بارزانى له‌دواى سه‌ردانى بۆ ناوچه کاره‌ساتباره‌کان هه‌ر له‌وێوه ڕایگه‌یاند، پلانى کورت مه‌ودایان ده‌ربازبوونه له دۆخى ئێستا و هاوکاری کردنى هاووڵاتیانى زیان لێکه‌وتوو به‌ڵام پلانێکى درێژیان داناوه بۆئه‌وه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بکه‌ن بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ى به‌خراپى له‌ساڵانى ڕابردوو له‌کاتى گه‌وره‌بوونى هه‌ولێر دروست کراون و رێڕه‌وى ئاوى بارانیان گرتووه.
کابینه‌کانى ڕابردووى حکوومه‌ت به‌سه‌رۆکایه‌تى نێچیرڤان بارزانى بووه و هه‌میشه گه‌وره‌بوون و فراوانبوونى هه‌ولێر وه‌ک ده‌ستکه‌وتێک وێناکراوهو ئه‌مرۆ مه‌سرور بارزانى ڕایگه‌یاند به‌شێک له پرۆژه‌کانى ساڵانى ڕابردوو هۆکارى لافاوه‌که‌ى ئه‌مڕۆن.
بۆچوونی بەکارهێنەران