خبر 2021-12-18 08:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕاپۆرتی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا:

تورکیا وڵاتێکی ترانزێتە بۆ تیرۆریستانی داعش

بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدیعا دەکات تورکیا بووەتە وڵاتێکی ترانزێتی کە دەیانەوێت ببنە ئەندامی گرووپە تیرۆریستەکان لە عێراق و سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "تورکیا سەرچاوە و وڵاتێکی ترانزێتە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت ببنە ئەندامی گرووپە تیرۆریستەکان لە عێراق و سووریا".

هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە: "تورکیا وڵاتێکی ترانزێتە بۆ ئەو چەکدارانەی کە دەیانەوێت عێراق و سووریا جێبهێڵن".

لای خۆیەوە تانژوو بیلگیج، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رەخنەی لە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گرتووە، بەوەی کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە پێکهێنەری سەرەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدەن) بە "تیرۆریست" نەناساندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.