خبر 2022-02-27 05:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
باڵیۆزی ئۆکراینا لە ئەنقەرە:

ئەم جەنگە، جەنگی جیهانیی سێهەمە

بەشی جیهان- باڵیۆزی ئۆکراینا لە تورکیا ڕایگەیاند ئەو شەڕەی کە ڕووسیا لەدژی وڵاتەکەی دەستی پێکردووە جەنگی جیهانیی سێهەمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆکراینییەکانی دانیشتووی تورکیا لە مەیدانی ئۆلۆسی ئەنقەرە گردبوونەوەیێکی ناڕەزاییان پێکهێنا و داوایان لە خەڵکی تورکیا کرد کە پشتگیرییان لێبکەن.

واسلی بورنارد باڵیۆزی ئۆکراینا لە ئەنقەرە لەو خۆپیشاندانەدا ئامادە بوو و ئتی ئەو شەڕەی ئێستا لەدژی ئۆکراینا دەستی پێکردووە دەستپێکی شەڕی جیهانیی سێیەمە و داوای لە خەڵک کرد شان بە شانی گەلی ئۆکرایناوە بدەن.

لەمبارەوە زیاتر ڕۆژنامەی جمهووریەت دەنووسێت، ژمارەیێک لە هاووڵایانی ئۆکراینا بە هەڵکردنی ئاڵای وڵاتەکەیان و ئاڵای تورکیا دروشمەکانی «نا بۆ شەڕ»، «پووتین لە ئۆکراین بکشێتەوە»، «ئەنقەرە و کیێڤ شان بەشانی یەکتر»، «بژی تورکیا و بژی ئۆکراینا»یان بەرز کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.