خبر 2021-11-02 04:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموکراتی کوردستان:

حکوومەتی عێراق نایەوێت ئەو بۆشاییە ئەمنیە لە ناوچە کوردستانییەکان هەیە پڕ بکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند حکوومەتی عێراق نایەوێت ئەو بۆشاییە ئەمنیە لە ناوچەکوردستانییەکان هەیە پڕ بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جوان رۆژبەیانی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە ئاكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لەبارەی ئەو هێرشەی لە چەند شەوی ڕابردوودا كرایە سەر پێشمەرگە بڵاوی کردوەتەوە: گۆمانەكە ئەوەیە حكوومەتی عێراق خۆی لەپشت ئەو هێرشانەوە بێت كە دەكرێنە سەر هێزی پێشمەرگە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەش کردووەیان حاڵەتێکی دیکە ئەوەیە کە حکوومەتی عێراق خۆی ڕێگا بۆ هێرشەکان خۆش دەکا یاخود بە ناوی داعش هێرشەکە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.