خبر 2021-09-19 09:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران:

لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵاتدا ڕێگە بەهیچ جووڵەیێک نادەین

بەشی ئێران- سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند بەرپرسانی هەرێمی باکووری عێراق نابێت مۆڵەت بە گرووپە چەکدارەکانی دژ بە ئێران بدەن بنکەی سەربازی لەو ناوچانە دابمەزرێنن و هێرش بکەنە سەر سنوورەکانمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد حوسێن باقری سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند گرووپە دژبەرەکانی ئێران نابێت لە هەرێمی باکووری عێراقدا بنکەی ڕاهێنان، ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و کەمپیان هەبێت.

سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران زیاتر وتی: مافی ڕەوای ئێمەیە کە ڕووبەڕووی ئەو گرووپانە بووینەوە و بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەو مافەی بە ئێمە داوە.

سەرلەشکەر باقری جەختی کردەوە: کاروباری گرووپە بەرهەڵستکارەکانی ئێران لە عێراق خڕدەکەنەوە و تێکیدەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.