خبر 2021-06-18 12:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێشنوێژی مەهاباد: ڕێژەی بەشداری کردنی هاووڵاتییانی کورد و سوننە لە هەڵبژاردن ڕێژەیێکی بەرچاوە/ سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو پرسی کورد و سوننە بە هەند وەربگرێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- پێشنوێژی شاری مەهاباد لە وتاری هەینیی ئەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند هاووڵاتییانی سونە و کوردی ئێران بە ڕێژەی بەرچاو بەشداریی هەڵبژاردنیان کردووە و پێویستە سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران پرسی کورد و سونە بە هەند وەربگرێت.

کوردپرێس:

مامۆستا عەبدولسەلام ئیمامی پێشنوێژی شاری مەهاباد لە وتاری هەینیی ئەم هەفتەیەدا ئاماژەی بە هەڵبژرادنی سەرۆکایەتیی کۆمار کرد کە بەڕێوە دەچێت و گوتی هاووڵاتییانی سونە و کوردی ئێران بە ڕێژەی بەرچاو بەشداریی هەڵبژاردنیان کردووە و پێویستە سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران پرسی کورد و سونە بە هەند وەربگرێت.

ناوبراو بە کاندیدەکان و دەرچووانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و گوندەکانیشی گوت پێویستە خۆ ببوێرن لە ڕەهەندی قەومی و دەمارگرژیی ڕەگەزی و ناوچەگەرایی.

شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.