پێشنوێژی ورمێ ڕەخنە لە کێشەی سیستەمی ئەلکترۆنیی دەنگدان دەگرێت
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- پێشنوێژی ورمێ لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە کێشەی سیستەمی ئەلکترۆنیی دەنگدان گرتووە و دەڵێت پێویستە سیستەمی دەنگدان بە بێ کێشە بۆ هاووڵاتییان ئامادە کرابێت.
کوردپرێس:
سەرۆکی ئەنجومەنی چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاودێران، لە چەند بازنەیێکی دەنگدان، ژمارەیێک لە سندووقەکان کێشەی سیستەمی ئەلکترۆنییان هەبووە و بڕیار دراوە لە 20 خولەکدا کێشەکە چارەسەر بکرێت ئەگەر نا دەنگدان بە ئۆفلاین و شێوەی دەستی ئەنجام دەبێت.
لەو بارەیەشەوە سەید مەهدی قوڕەیشی پێشنوێژی ورمێ لە وتاری نوێژی هەینیدا ڕەخنەی لە کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی پڕۆسەی هەڵبژاردن گرت و گوتی پێویستە ژێرخانەکان بۆ دەنگدان بە باشی ئامادە کرابا.
شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردووە.
کۆدی هەواڵنێری: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران