خبر 2021-03-23 06:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگاى ئەستەنبوڵ بڕیارى سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ دەمیرتاش دەرکرد

بەشی تورکیا- دادگاى ئەستەنبوڵ بڕیاری زیندانیکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەى بۆ ماوەى سێ ساڵ و شەش مانگ دەرکرد.

کوردپرێس:

بەپێى رۆژنامەى حورییەتى تورکى دادگاى ئەستەنبوڵ بڕیاری زیندانیکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەى بۆ ماوەى سێ ساڵ و شەش مانگ دەرکرد.

هەر بەپێی ڕۆژنامەکە بڕیارەکەى دادگا لەسەر دۆسیەیێک بووە کە پەیوەندى هەیە بە تۆمەتى "سوکایەتیکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان".

دەمیرتاش کە لەدادگا ئامادەبوو وتى "من دوو جار خۆم بۆ سەرۆکایەتى کاندید کردووە و ساڵانێکیشە سەرقاڵى کارى سیاسیم، رەخنەم لە حکومەت گرتووە، بەڵام سەرۆک و سەرۆک وەزیرانم بەشێوەى راستەوخۆ بەئامانج نەگرتووە".

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە 4ی تشرینی دووەمی 2016 ـەوە دەستگیرکراوە و زیاتر لە 4 ساڵە لە گرتووخانەی ئەدیرنەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.