بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ:
هێزەکانی سەر بە تورکیا لە عەین عیسا توانای پێشڕەوی کردنیان نیە
بەشی جیهان- ڕامی عەبدولڕەحمان دەڵێت هێزەکانی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە سەرباری ئەو بۆردومانانەی دژی بارەگاکانی هێزی کوردی سووریادەیکەن، توانای پێشڕەوی کردنیان نیە.
کوردپرێس:
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە بۆدرومانی ئاسمانیی بارەگاکانی هێزی کوردی سووریا پاش پێکدادانی نێوان هێزەکانیان و هێزەکانی سەربە تورکیا لەو ناوچەیە ڕووی داوە.
بەو حاڵەشەوە ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای وت هێزە کوردییەکان توانیویانە تانکێکی سوپای تورکیا تێکبشکێنن و هێزەکانی تورکیا لە پێشڕەوی کردندا تووشی کێشە بوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران