خبر 2021-03-18 06:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داواکارى گشتیى تورکیا دۆسیەی داخستنی هەدەپەی جووڵاند

بەشی تورکیا- داواکاری گشتی کۆماری دادگای باڵای تورکیا دۆسیەیێکی لە دادگای دەستووری تورکیادا بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)جووڵاند.

کوردپرێس:

میدیاکانى تورکیا بڵاویان کردەوە، کە داواکارى گشتى تورکیا چەندین تۆمەتى ئاڕاستەى هەدەپە کردوە یەکێک لەوانە پشتیوانی کردن و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە، بۆ ئەو مەبەستەش دۆسیەیێکى لە دادگاى دەستوورى وڵاتەکەى کردەوە.

لەلایێکى دیکەوە ئەمڕۆ دادگای سزای باڵای توركیا پارێزبەندیی لە فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) وەرگرتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.