خبر
2022-02-03 07:47
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
یونامی: پێویسته تورکیا رێز له سه‌روه‌ریی خاکی عێراق بگرێت
بەشی جیهان- نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته تورکیا رێز له سه‌روه‌ری خاکی عێراق بگرێت.
کوردپرێس: له راگه‌یه‌ندراوێکی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق (یونامی)ـدا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا کۆمه‌ڵێک ناوچه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆردوومانکرد و قوربانی مه‌ده‌نی لێکه‌وته‌وه، داواکارین ئه‌نقه‌ره رێز له سه‌روه‌ری عێراق و خاکه‌که‌ی بگرێت.
یونامی راشیگه‌یاند، له‌کاتی هه‌ر هێرشێکدا پێویسته دانیشتوانی مه‌ده‌نی بپارێزرێن، ناکۆکییه‌کان له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بکرێن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران