خبر 2021-02-08 21:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوشتن و توندوتیژی لە کامپەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا زیادی کردووە

بەشی جیهان- بەرپرسێکی کوردی سووریا دەڵێت لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا 14 کەس لە کەمپی هۆڵی جێی مانەوەی 62 هەزار کەسی سەر بە داعش کوژراون.کوردپرێس:

شێخمووس ئەحمەد یەک لە بەرپرسانی کامپەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا کە زیندانییەکانی سەر بە داعشیان تێدا چاودێری دەکرێت بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای وتووە لە مانگی کانوونی دووهەمی 2020ەوە تا ئێستا 14 کەس لە کەمپی 62 هەزار کەسیی هۆڵ کوژراون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە سەری سێ کەس لە قوربانییەکان لە جەستەیان جیا کراوەتەوە و چەند کەسی دیکەش بە چەکی تەیارکراوە بە دەنگبڕ کوژراون.

شێخمووس ئەحمەد ئاماژەی بەوەش داوە کە کۆی قوربانییەکان دانیشتووی کامپی "الهول" بوون کە 10 کەسیان عێراقی و 4 کەسی دیکەیان سووری بوون. ئەو کەسانە بە دەستی شانە نووستووەکانی داعش لە کامپەکە و بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ بەرپرسانی کاکپ کوژراون.

نەتەوەیەکگرتووەکان وتوویەتی ژمارەی هێزەکانی پارێزەری کامپ لە 1500 کەسەوە کە ساڵی 2019 چاودێریی کەمپیان دەکرد بۆ 500 کەس لە ساڵی 2020 کەمی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.