سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران و سه‌رۆکی داواکاری گشتی عێراق کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێک گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن سالم محه‌مه‌د نوری سه‌رۆکی داواکاری گشتی عێراقه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهبهیاننامهیێکدا ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق بڵاوی کرده‌وه، سه‌لیم محه‌مه‌د نووری پێشوازیی له ئیبراهیم ڕه‌یسی و شاندی یاوه‌ری کردووه له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا که له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری سه‌ردانی عێراقی کردوه.
نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، دووشه‌ممه له‌سه‌ر بانگھێشتی فایه‌ق زێدان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئیبراھیم ره‌ئیسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران، سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌شدا ژماره‌یێک یاداشتنامه‌ی لێکتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد، ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی فیدراڵی و کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤ له عێراق واژۆ ده‌کات.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران